کانونی دوھەم 15, 2021 16:33 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە جامی سوپەری ئیسپانیا کرد

لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا و لە قۆناغی پێشکۆتایی. هەردووک یانەی «ریاڵ مەدرید» و «ئەتلەتیک بلباو» ڕووبەرووی یەکتر بونەوەو لە ئەنجام دا «ئەتلەتیک بلباو» دوو بە یەک سەرکەوتنی بەسەر ئەو یانەیەدا تۆمارکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی «بلباو» بە دو گۆڵ پێشکەوتن، هەردو گۆڵەکەش «رائول گارسیا» لە خولەکەکانی ١٨ و ٣٨ی یارییەکەدا تۆماری کردن.

ئینجا لە نیوەی دووھەمی یارییەکە و لە خولەکی ٧٣دا بە هۆی فشارە بەردەوامەکانی یاریزانانی «ریاڵ مەدرید»، «کەریم بەنزیما» گۆڵێکی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە نەبوە فریاڕەسی یانەکەو یارییەکەشیان بە ئەنجامی دوو بە یەک دۆڕاند.

«ئەتلەتیک بلباو» بە بردنەوەی لەم یارییە خۆی گەیاندە کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوەکە لەگەڵ یانەی «بەرشەلۆنە» خەریکی ململانێ دەبێت، کە بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داهاتو یارییەکە ئەنجام بدرێت. جێگای ئاماژەیە کە، یانەی «ریاڵ مەدرید»یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

سەرپەیڤ