کانونی دوھەم 20, 2021 13:33 Asia/Tehran
  • سێ پێشەنگی وەرزشی زۆرانی ئێران ڕێزیان لێ گیرا

سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆران لە سێ پێشەنگی وەرزشی زۆرانی وڵات ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ئاھەنگێکدا «عەلیڕەزا دەبیر» سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆران لە «داوود ئەییوب»، « ئەڵڵا موراد زەڕینی»و «موحەممەد حسەین دەباغی» سێ پێشەنگی وەرزشی زۆرانی وڵات ڕێزی گرت.

«دەبیر» وتی: ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە ھەر مانگەو لە سێ پێشەنگی بواری زۆران کە زەحمەتیان بۆ ئەم وەرزشە کێشاوەو کەچی وەک پێویست نەبیندراون، ڕێز بگرین.

ناوبراو ڕوو لە ھەر سێ پێشەنگەکەی بواری زۆران وتیشی: ئێوە جێگای شانازین بۆ وڵات و ئینشائەڵڵا کە ئەم ڕێزلێنانە ببێتە ھۆی دڵگەرم بوونی پێشەنگانی بواری زۆرانی وڵات.

لە درێژەدا «داوود ئەییوب» زۆرانبازێک کە لە سەردەمی لاوی دا لەگەڵ «پاڵەوان تەختی» دا زۆرانی گرت بوو، وتی: ئەوە بۆ یەکەم جارە کە لە وەھا داھەنگێکدا ڕێزم لێ دەگیردرێت و خۆشحاڵیشم کە فیدراسیۆن ڕوانگەیەکی باشی بەرامبەر بە پێشەنگان ھەیە.

«ئەڵڵا موراد زەڕینی» پاڵەوانی زۆرانی ئازادی ئاسیاش وێڕای ستایش کردنی کردەوەی فیدراسیۆنی زۆران وتی: گەلێک خۆشحاڵم کە لەم کۆڕەدام و ئەم کارەی ئێوە دڵی پێشەنگانی بواری وەرزش دەگەشێنێتەوە.

«موحەممەد حسەین دەباغی» خاوەنی میدالیای زیوی یارییەکانی ئاسیاش ئەو ھەنگاوەی فیدراسیۆنی بە ئەرێنی ھەڵسەنگاند.

سەرپەیڤ