کانونی دوھەم 21, 2021 16:52 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی هەشت داری کۆنی کوردستان وەکوو میراتی نیشتیمانیی ئێران

وەزیری گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاند: هەشت داری کۆنی کوردستان وەکوو میراتی نیشتیمانیی تۆمار کران.

بە پێی هەواڵدەریی مێهر، «عەلی ئەسغەر مونسان» لە نامەیەکدا بۆ پارێزگاری کوردستان نووسی: بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی بڕگەی دووی یاسای پێک هێنانی رێکخراوەی میراتی کەلتوریی وڵات لە سەر بابەتی تۆمار کردنی میراتی سروشتی ، داری قەزوانی پشت تەپۆڵکەی «پەیچوون» کە لە پارێزگای کوردستان، شاری سنە، بەشی «کەڵاتەرزان»ە، لە ڕیزی میراتی سروشتیی نیشتیمانی تۆمار کراوە.

موونسان داکۆکیی لەوەش کردووەتەوە کە: مافی خاوەنی ئەم ئاسەوارە دەپارێزرێت بەڵام پارێزرانی لە ئەستۆی ئەم وەزارەتخانە دایە و هەر جۆرە دەستێوەردان و کارێک کە ببێتە هۆی گۆڕان یان لەناوچوونی ئاسەوارەکە، قەدەغەیە.

وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستکرد هەروەها لە حەوت نامەی تردا بەشێوەی جیا جیا تۆماری حەوت ئاسەواری تری بە پارێزگاری کوردستان ڕاگەیاند.

داری بەڕووی گوندی باشماخی مەریوان، داری قەزوانی پەیچوون، داری گوێزی بێساران، ، داری تووی بەردەڕەشە، داری پلک یان چناری گوندی بالکی مەریوان، و داری بەڕووی گوندی نژۆی بانە ئەو دارانەن کە وەکوو ئاسەواری سروشتی نیشتیمانی تۆمار کراون.

سەرپەیڤ