کانونی دوھەم 31, 2021 14:51 Asia/Tehran
  • پاڵمێراس دوای 22 ساڵ دابڕان جامی لیبەرتادۆریسی بەرزکردەوە

شەوی رابردوو (شەممە لەسەر یەکشەممە) یاری کۆتایی کۆپا لیبەرتادۆریس لە یاریگای ماراکانا لە بەرازیل ئەنجامدرا و پاڵمێراس نازناوەکەی بەدەستهێنا.

هەردوو جەمسەری یاری کۆتایی لیبەرتادۆریس یانەکانی بەرازیل بوون، پاڵمێراس وەک خاوەن یاریگای ماراکانا و سانتۆس وەک میوان ئەژمارکران، یاری نێوانیشیان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی پاڵمێراس کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە پابەندبوونیان بە پلان و تاکتیکی بەرگرییەوە نیشاندا و هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا سینارۆکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات، هەردوو جەمسەرەکە بە هێرشی بەردەوام هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا، لە کۆتا ساتەکاندا کێشە لە نێوان ستافی ڕاهێنانی یانەی پاڵمێراس و داوەران دروستبوو، ئەوەش کاتێکی زیاتری یارییەکەی برد.

لە کاتێکدا هاندەران پێیانوابوو یارییەکە بەبێ گۆڵ بەرەو کۆتایی و تایمە زیادکراوەکان دەڕوات، لە خولەکی 98 و کاتی زیادکراودا برینۆ لۆپێز بە لێدانی سەر گۆڵێکی ئاڵتونی یەکلاکەرەوەی بۆ پاڵمێراس تۆمارکرد و توانیان بردنەوە تۆماربکەن.

لەڕووی مێژووییەوە، دووەمجارە یانەی پاڵمێراس نازناوی لیبەرتادۆریسی گەورە دەچنێتەوە، پێشتر لە ساڵی 199 هەمان نازناوی بەدەستهێناوە.

سەرپەیڤ