«عەلی» و «زەھرا» خۆشەویستترین ناون بۆ کۆرپەکان لە کۆماری ئازەربایجان دا
شوبات 23, 2021 08:44 Asia/Tehran
ھەڵبژاردنی ناوەکانی «عەلی» و «زەھرا» بۆ کۆرپەکان لە کۆماری ئازەربایجان دا زیاتر لە ناوەکانی دیکە جێگای سەرنجن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،وەزارەتی دادی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند: لە مانگی ژانویەی ئەمساڵی زایینی دا زیاترین ناوێک کە بۆ منداڵانی کوڕ لەم وڵاتەدا ھەڵبژێردراون بریتین لە، عەلی، یوسف، ئوغور، حسەین و موحەممەد.
ئینجا ھاوکات زیاترین ناوێکیش کە بۆ منداڵانی کچ ھەڵبژێردراون زەھرا، زەینەب، فاتیمەو ئایلین و مریەم بووە.