ئادار 02, 2021 11:09 Asia/Tehran
  • ھەڵپەساردنی سەر فیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی ئێران ھەڵگیرا

لە لایەن دیوانی داوەریی وەرزشەوە ھەڵپەساردنی سەر فیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی ئێران ھەڵگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، فیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی ئێران نزیکەی ٢٠ مانگ لەمەوبەر دوای ئەو ڕووداوانەی لە کێبەرکێکانی جیھانیی تۆکیۆ قەوما ،لە لایەن فیدراسیۆنی جیھانیی ئەم بوارە وەرزشییە ھەڵپەسێردرا.

دوای ئەوە فیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی ئێران سکاڵای خۆی بردە لای دادگەی دەوەریی وەرزش و کۆبوونەوەیەک لە سوییسڕا بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و فیدراسیۆنی جیھانی بەرپا کرا.

لە ئەنجام دا دادگەی «CAS» دوای چەندین مانگ تاوتوێ کردن ڕۆژی دووشەممە دوابڕیاری خۆی ڕاگەیاند کە بە گوێرەیەوە فیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی ئێران بە فەرمی قەدەغەو ھەڵپەساردنی لە سەر ھەڵگیرا.

دوابەدوای ئەم فیدراسیۆنە، «جۆدۆ»ی ئێران لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، قیدراسیۆنی «جۆدۆ»ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێشتاش خۆی بە پەیڕەوی بنەمای جاڕنامەی ئۆلەمپیک و داب و نەریتی پرۆگرامی نێوخۆیی فیدراسیۆنی جیھانیی «جۆدۆ» دەزانێ و لە ھاوکاری و پەیوەندیی ڕوولەپەرە لەگەڵ فیدراسیۆنی جیھانییش ھەر لەم چوارچێوەیەدا پێشوازی دەکات.

سەرپەیڤ