ئادار 06, 2021 09:56 Asia/Tehran
  • یانەی وچانی کوردستان لەگەڵ ڕکابەرەکەی یەکسان هاتنەوە

یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان بە ئەنجامی دوو بە دوو بەرانبەر سپاهانی ئیسفەهان ڕاگیرا و هیواکانی بۆ پاڵەونێتی لە خولی نایابی ئەمساڵی لەدەستدا.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنێ یاری دوو یانەی وچان و سپاهان لە یەکەم هەفتەی قۆناغی دووهەمی خولی کۆتایی بە ناوبژیوانی فاتمە نەسروڵڵاهی لە یاریگەی مەلیک نیا دەستی پێکرد.

لە ئەو یارییەدا سومەیە خوڕەمی و زەهرا قەنبەری بۆ وچان و هاجەر دەباغی و شەقایق روزبهان بۆ سپاهان گۆلیان لێدا.

وچانی کوردستان بە وەرگرتنی یەک خاڵی ئەو یارییە بووە چوار خاڵی و لە پلەی چوارەمی خشتەکە وەستا.

بە ئەنجامی ئەو یارییە نوێنەری کوردستان ئەمساڵ نەیتوانی بگاتە پلەی خولەکە لە ساڵی ڕابردووش کە پلەی دووهەمی خشتەکە بوو.

سەرپەیڤ