ئادار 07, 2021 07:59 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێکانی زۆران جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا ، عەلیڕەزا کەریمی بوو بە جێگری پاڵەوان

عەلیڕەزا کەریمی زۆرانگری لقی ئازادی کێشی 97 کیلۆی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانەتیی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا .

عەلیڕەزا کەریمی لە  پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی  مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا ، بە شکستی ھێنان لە پێشبڕکێی فیناڵ دا مەدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیانەی کردەمل . 

پێشبڕکێکانی کێشی 97 کیلۆ رۆژی شەممە بەڕێوەچوو . 

 پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی  مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا لە رۆژی شەممەوە لە ناوچەی لێواریی ئۆستیا لە نزیک رۆمای پێتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێ و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی دێت . .

لەم پێشبڕکێیانەدا زۆرانگرانی وڵاتانی ئێران ، روسیا ، ئەمریکا ، تورکیا ، ھیندستان ، کازاخستان ، کۆماری ئازەربایجان ، میسر ، جۆرجیا و ئیتاڵیا بەشدارییان ھەیە . 

سەرپەیڤ