نیسان 17, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی گۆڵی یاریزانی تۆپی پێی ئێران وەک باشترین گۆڵی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا

گۆڵی سەرنج راکێش وتایبەتی " مەهدی تارمی" هێرشبەری ئێڕانی یانەی پۆرتۆی پۆرتۆگاڵ لە چێڵسی وەک هەڵکەوتەترین گۆڵی خولی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکە کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا هەڵبژێردرا.

یارێزانی لژێونری تۆپی پێی ئێران بەیانی پێنجشەممە لە چوارەمین دەقە لە کاتە بە فیڕۆچووەکانی یاری پۆرتۆ وچێڵسی لە قۆناخی یەک لە چواری کۆتایی لیگی قارەمانانی ئەوروپا ، بە لیدانێکی زۆر جوان گۆڵێکی لێدا وتیمەکەی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیاند بەڵام ئەم گۆڵە بۆ هەڵکشانی پۆرتۆ بەس نەبوو، چونکە چێڵسی لە یاری چوون بە ئەنجامی دوو بە سفر سەرکەوتبوو.

بە ڕاگەیاندنی یوفا، گۆڵی سەرنج راکێش وتایبەتی مەهدی تارمی لە چێڵسی وەک هەڵکەوتەترین گۆڵی خولی گەڕانەوەی قۆناخی یەک لە چواری کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ