نیسان 18, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازیی ئاسیا کۆچی دوایی کرد

فەرەیدوون قەنبەری پاڵەوانی ئاسیا و جیهان دوێنێ شەممە کۆچی دوایی کرد.

فەرەیدوون قەنبەری زۆرانبازی کرماشانی و ئەندامی یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران هەفتەیەک پێش نەشتەرگەریی گەدەی بۆ کرابوو، بەڵام دوێنێ شەممە 28ی خاکەلێوە بەهۆی نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

فەرەیدوون قەنبەری یەکێک لە زۆرانباز و پاڵەوانە ناودارەکانی بووە کە ساڵی ١٩٩٧ مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی گەنجانی جیهانی مسۆگەر کردووە.

هەروەها ساڵی ٢٠٠٤یش مەدالیای زێڕ و قارەمانێتیی گەورەساڵانی ئاسیای بەدەست هێناوە و لە ئاستی ناوخۆی ئێرانیش خاوەن چەندین قارەمانێتی و خەڵاتی جۆراوجۆرە.