نیسان 23, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • دەست بەکار بوونی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمای مۆسکۆ بە بەشداری فیلمێکی ئێرانی

چل و سێھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمای مۆسکۆ بە بەشداریی فیلمی سینەمایی ئێرانی «خەونی سوھراب» لە ئاھەنگێکدا کارا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمای مۆسکۆ  کە لە ڕووداوە ھەرە کۆن و وەجدارانەی فیلم لە ئەورووپاو جیھاندا دێتە ئەژمار، ڕۆزی پێنج شەممە بە بەشداریی بەرھەمی سینەمایی دەیان وڵاتی جیھان و لە ھەل و مەرجی تایبەتیی تەگبیری پێشگرتن بە تەشەنای کۆرۆنا لە سینەما«پوشکین»ی پێتەختی ڕووسیا دەستی بەکار کرد.

لە فستیڤاڵی سینەمایی ئەمساڵی مۆسکۆدا زیاتر لە ٢٠٠ فیلم بەشدارن کە ١٤ فیلمیان لە بەشی سەرەکیی کێبەرکێیی کۆڕەجێژنەکە نمایش دەکرێن.

فیلمە ھەڵبژێردراوەکان و کەسانی ھەڵکەوتەی ئەم فستیڤاڵە پەیکەری زێڕینی «گێئۆرکی پیرۆز» ھێمای ئەم فستیڤاڵە نێونەتەوەییە خەڵات دەکرێت.

ئەم فستیڤاڵە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٥ بەرپاکراو دوای خولێکی درێژماوە نسکۆی تێ کەوت، لە ساڵی ١٩٥٩ جارێکی تر دەستی بەکار کردەوەو ھەموو ساڵێکیش بەرپا دەکرێت.

 

سەرپەیڤ