May 04, 2021 17:22 Asia/Tehran
  • تۆتنهام چانسێکی دیکە بە «گاریس بەیل» دەدات

ئەستێرەی «وێڵز»ی یانەی «ڕیاڵ مەدرید»، «گاریس بەیل» لەم وەرزەدا بە درێسی تۆتنهامەوە ئاستێکی بەرزی پیشکەشکردووە و بەڕێوەبەرانی یانە ئینگلیزییەکەش بیر لە نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی « زە سەن»ی بەریتانی، ڕاهێنەری کاتیی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، «ڕاین مەیسن» سەرسامە بە تواناکانی «بەیل» و لە دوو کێبەرکێی کۆتاییدا بەشێوەیەک یاریزانەکەی جوڵاندووە توانیویەتی چوار گۆڵ تۆماربکات.

«بەیلی» تەمەن ٣١ ساڵ کاتی خۆی ڕایگەیاندووە: مەبەست لە یاری کردنم بۆ تۆتنهام، گەڕانەوەبوو بۆسەر ئاستێکی بەرز و یاریکردنی زیاترە، تاوەکو چانسی یاریکردن لە یورۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنم، دوای ئەو پاڵەوانێتییە دەگەڕێمەوە بۆ مەدرید.

«زە سەن» نوسیویەتی: ئەم هەڵوێستەی «بەیل» بۆ سەردەمی «جوزێ مۆرینیۆ» بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ «ڕاین مەیسن» بەختەوەرە، ھەرلەبەرئەمەش سەرۆکایەتی یانەکە بیریان لە نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی کردووەتەوە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە.

«بەیل» بە شێوەی حەوتانە بەبڕی ٧٥٠ هەزار پاوەند موچە وەر دەگرێت، نیوەی تێچووی موچەکەی لەلایەن یانەی «ڕیاڵ مەدرید» و نیوەکەی دیکەی لەلایەن «تۆتنهام»ەوە تەرخان دەکرێت.

سەرپەیڤ