May 09, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • خولى ئیسپانیا: بارسا و ئەتلەتیکۆ یەکسانبوون

لە یارى لوتکەى هەفتەى 35ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆى تایبەت بەخۆى، میواندارى ئەتلەتیکۆ مەدریدى کرد.

بە درێژایى یارییەکە هەردوو  یانە چەندیین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون، یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە 77 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەرشەلۆنەش بە 75 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەم بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ