May 11, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • زریانەکەی «تاریمی» لە «پۆرتۆ» دا ھەروا بەردەوامە

تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» توانی لە سەر دەستی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی پێنج بە یەک تیپی «فارینسی» ببەزێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لە چوارچێوەی حەوتەی سی و دووھەمی ململانێی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆگال، لە کاتژمێر ١١و ٤٥ خولەکی شەو میوانداری«فارینسی» بوو کە سەرەنجامیش توانی بە دەرەنجامی پێنج بە یەک خەنیمەکەی ببەزێنێ.

«مەھدی تارمی» یاریزانی ناوداری ئێرانی کە لەم ڕۆژانەدا لە تۆپی پێی ئەورووپادا بە تەواوی دەدرەوشێتەوە، شەوی ڕابردوو توانی جارێکی تر توانای و بایەخی خۆی بسەلمێنێ و بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ و دوو ئاراستەکردنی تۆپ، لە ھەر چوار گۆڵەکەی تیپەکەی دا کاریگەریی ھەبێت.

«پۆرتۆ» بەم سەرکەوتنەی خاڵەکانی گەییشتنە ٧٤ و لە پلەی دووھەمی خشتەکەدا مایەوە. تیپی «سپۆرتینگ لیسبۆن»یش بە ٧٩ خاڵ و یارییەک کەمتر لە چاو «پۆرتۆ» لە سەرپەڕی خشتەکەدایە.

سەرپەیڤ