May 11, 2021 14:54 Asia/Tehran
  • تۆپی پێی جیھان دژی دڕندەکاریی زایونییەکان ھاتە دەنگ

کۆمەڵگای تۆپی پێی جیھان ھێرشی دڕندانەی لەشکریانی زایونی بۆ سەر جەماوەری چەوساوەی فەلەستینی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە سەروبەندی کۆتایی ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ھێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس ھێرشێکی بەردەوامیان بۆ سەر جەماوەری نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام داو بە تایبەت لە ناوچەی «شێخ جەڕڕاح» بە ھێرشی دڕندانەیان کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی بێ دەرەتانیان شەھیدو  سەدان کەسیشیان بریندار کرد.

لە تازەترین ھەنگاودا ھەر لەم بارەیەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر ھەستا بە ئەنجام دانی کارێکی مرۆڤانەو پشتگریی لە جەماوەری فەلەستین و قودسی پیرۆز کرد.

لە یارییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی «ئەلعەرەبی»و «ئەلسەد» لە قۆناغیی پێش کۆتایی کۆپی «میری قەتەر»، ھەنگاوێکی داکۆکی کارانە لە جەماوەری فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکەران ئەنجامی گرت.

یاریزانانی دوو تیپی «ئەلسەد»و «ئەلعەرەبی» بە بەرز کردنەوەی پارچەنووسێک کە ڕستەی « فەلەستین لە دڵماندایە»ی  پێوە نووسرا بوو، داکۆکییان لە مزگەوتی ئەقساو جەماوەری چەوساوەی بەیتولموقەددەس کرد و تەواوی باریزانەکانیش جامانەی تایبەتی فەلەستینیان لە مل کردو چوونە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ