May 13, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • دیبالا گۆڵی ژمارە سەدی بۆ «یۆڤانتوس» تۆمارکرد

«پائۆلۆ دیبالا»ی ئەڕژەنتینی و یاریزانی یانەی «یۆڤانتۆس»ی ئیتالیا، شەوی ڕابردوو توانیی گۆڵی ژمارە سەد بۆ یانەکەی تۆماربکات.

لە حەوتەی ٣٦ی خولی یارییەکانی تۆپی پێی ئیتالیا، یانەی «یۆڤانتوس‌» و «ساسۆلۆ» ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

«یۆڤانتۆس» بەئەنجامی ٣ بە ١ یارییەکەی بردەوەو بلیتی سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا بەدەست هێنا.

«دیبالا» گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و بەوەش سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپای ساڵی نوێی بۆ یانەکەی مسۆگەرکردو ژمارەی گۆڵەکانی گەیشت ە سەد گۆڵ.

پێگەی «ئۆپتا» بۆ ئامارو ژمارەکان نوسیویەتی، دیبالا گۆڵی ژمارە سەدی خۆی لەگەڵ یانەکەی تۆمارکردو بوو بەیەکەم یاریزانی بیانی کە ھەتا ئێستا سەد گۆڵی لەگەڵ «یۆڤانتۆس» تۆمارکردبێت.

سەرپەیڤ