ته‌مووز 12, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020

ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020 ، ئینگلیس ئەم جاریش نەگەیشتە جام

 

بە یەکسان بوونی ئیتالیا و ئینگلیس لە کۆتایی 120 خولەک دا ، ئەم یاریە کەوتە لێدانی پێناڵتی و سەرەنجام ئیتالیا بە باڵادەستیی لە لێدانەکانی پێناڵتی دا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020 . 

لە فیناڵی یۆرۆ 2020 دا ، ئینگلیس ھێرشبەرانە دەستی پێکرد و لە ھەمان سەرەتای یاریەکەدا لە خولەکی 2 بە لێدانی لووک شاو بە گۆڵ گەیشت . 

شاگردانی رۆبێرتۆ مانچینی کە شتێکیان بۆ لەدەستدان نەبوو لە ھەمان سەرەتای نیوەی دوھەم دا یاریەکەیان ھێرشبەرانە دەسپێکرد تا بتوانن یاریەکە یەکسان بکەن و لە خولەکی 65 دا بۆنۆچی گۆڵی یەکسانیی لێدا . 

سەرەنجام ھەوڵی ئیتالیا و بریتانیا لە خولەکی 90  و کاتی زیادی دا بێ ئەنجام نەبوو و یاریەکە کەوتە لێدانەکانی پێناڵتی . 

لە لێدانەکانی پێناڵتی دا ئیتالیا بە درەوشانەوەی گۆڵپارێزی خۆی جیان لوئیجی دوناروما بە ئەنجامی 3 بە 2 سرکەوت و بوو بە براوەی یورۆ 2020 . 

خاڵی جێی سەرنج لە جەژنی پاڵەوانەتیی ئیتالیا ئەوە بوو کە لێئۆناردۆ سپیناتزولا ئەستێرەی پێکراوی ئیتالیا کە لە یاری لە گەڵ بەلژیک تووشی کێش ھات و یاری پێش کۆتایی لە بەرامبەر ئیسپانیا و فیناڵی لەدەستدابوو، بە گۆچانەوە لە جەژنی پاڵەوانەتی دا بەشداری کرد و لە دەستی سەرۆکی یووفا مەدالی پاڵەوانەتیی وەرگرت .

 

 

سەرپەیڤ