ته‌مووز 22, 2021 09:21 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی تازەلاوانی جیھان و مسۆگەرکرانی میدالیای زێڕ بۆ ئێران

«سەیید حەسەن ئیسماعیل نەژاد» میدالیای زێڕی کێشی ٧١ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی جیھانی لە ھەنگاریا مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیھان لە ١٩ی رژوئیەوە لە «بوداپێست»ی ھەنگاریا دەستی پێکراو ڕۆژی چوارشەممەش بە ناساندنی تیپ و وەرزشوانە ھەڵکەوتەکان کۆتایی پێ ھات.

لە کێشی ٧١ کیلۆگرام دا «سەیید حەسەن ئیسماعیل نەژاد» لە خولی یەکەم دا بە دەرەنجامی ١٢ بە ٢ بەربەستی «گێئۆرکی نتوبیدزە»ی لە گورجستانەوە شکاند. ناوبراو لە خولی دووھەمیش دا بە دەرەنجامی ١٠ بە سیفر بەسەر «تچاریس کوگیۆمێنسید»ی وەرزشوانی یۆنانیش دا پەڕیەوەو گەییشتە قۆناغی چواریەکی کۆتایی. «سەیید حەسەن ئیسماعیل نەژاد» ئا لەم قۆناغەش دا «ڕائول کاسۆ»ی ئیتالیی بە دەرەنجامی ٥ یە ٣ بەزاندو ڕێی لە قۆناغی پێش کۆتایی.

«سەیید حەسەن ئیسماعیل نەژاد» لەم قۆناغەش دا « یەرخان بەک سوڵتان»ی سەربە کازاخستانی بە دەرەنجامی ٥ بە ١ بەزاندو گەییشتە قۆناغی کۆتایی.  «سەیید حەسەن ئیسماعیل نەژاد» لەم قۆناغەش دا بە دەرەنجامی ٣ بە ١ بازی دا بە سەر «ئەحمەد موسایف»ی ڕووسی و میدالیای زێڕی بۆ خۆی و وڵاتەکەی مسۆگەر کرد.

بەرلەمە «عەلی خوڕڕەم دڵ» و «ئەمیر ڕەزا مەعسومی» لە کێشەکانی ٥١و ١١٠ کیلۆگرام دوو میدالیای زێڕی دیکەیان مسۆگەر کرد بوو.

سەرپەیڤ