ئاب 26, 2021 22:40 Asia/Tehran
  • پێنجەمی خەرمانان، ڕۆژی دەرمان چێکردن

پێنجەمی خەرمانان ڕۆژی ڕێزنان لە زەکەریای ڕازی پزیشک و فەیلەسوف و کیمیازانی ئێرانی و دۆزەرەوەی ئەلکولەو وەک ستایشکردنێکی خزمەت و دۆزینەوەکانی ئەم حەکیم و کیمیازانە ئێرانییە لە بواری دەرمانچێکردندا،ڕۆژی ڕێزنانەکەی وەک ڕۆژی دەرمانچێکردن ناودێری کراوە.

زەکەریای ڕازی پزیشک و فەیلەسوف و کیمیازانی ئێرانی

 

لە ساڵی ١٢٢٩ی کۆچیی ھەتاوی لە ئاراستەی گەشەی زانستی دا لە سەر دەستی ئەمیرکەبیر «دارولفنون» دامەزراو لە ساڵی ١٢٩٧ پۆلی تیب و پزیشکی جیاکرایەوەو لە ساڵی ١٣٠١ قوتابخانەی دەرمانچێکردن دامەزرا.
دارولفنون

 

لە ساڵی ١٣١٣ کە زانکۆی تاران دامەزرا قوتابخانەی دەرمانچێکردن بوو بە کۆلیژ. یەکەم دەرمانخانە بە دەرمانی گیایی لە ساڵی ١٢٢٧ی کۆچیی ھەتاوی دا لەو نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی کە بە ھۆی «ئەمیر کەبیر»ەوە دامەزرا بوو، پێکھات. دیارە یەکێک لە گرینگترین لقەکانی زانستی پزیشکیی سەردەمی ئێمە زانستی دەرمانچێکردن و دەرمانناسینە کە پێویستی بە شارەزایی ڕۆژانەیە.

 

کەناڵی سەحەری کوردی ئەم ڕۆژە مەزنە لە تەواوی زەحمەتکێشانی بواری دەرمانچێکردن و سیستێمی تەندروستی و پاکپارێزی و ڕاوودەرمانی وڵات پیرۆز دەکات و بە ئاواتی ھەڵکشانی زیاتری دەرمانچێکەرانی گەورەی وڵاتە بەرەو دوندەکانی سەربەرزی و سەرکەوتن.

 

سەرپەیڤ