تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سەرپەڕیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ململانێی بەرایی مۆندیاڵ

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، لە چوارەمین دیداری قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر، لە بەرامبەر کۆریای باشووری لە یاریگای ئازادی دا یەکسان ھاتنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە چوارەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی لە ئاسیا، بۆ کۆریای باشووری لە یاریگای ئازادی چووە مەیدانەوەو یەک _یەک بە یەکسان ھاتنەوە. بەڵام بە دە خاڵەوە لە سەرپەڕی خشتەکەی تاقمی «A» دا مایەوە.

سەرەتا تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووری لە خولەکی ٤٩ دا گۆڵێکی تۆمار کرد کە بە گۆڵەکەی «عەلیڕەزا جەھانبەخش» لە خولەکی ٧٦ دا قەرەبوو کرایەوەو بوون بە ھاوتەریب.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بەم یەکسانیەی ١٠ خاڵی تۆمار کردو لە سەرپەڕی خشتەکەی تاقمی «A»دا مایەوەو تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووریش بە ٨ خاڵەوە لە ڕیزی دووھەم دا گیرسایەوە.

سەرپەیڤ