تشرینی دووه‌م 25, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • ئێران سەرووتر لە ڕووسیا بوو بە پاڵەوانی لەشکریانی جیھان

کێش قورسی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمە ڕووسییەکەی دا، پلەی پاڵەوانەتیی جیھانی لە کێبەرکێی لەشکریانی جیھان بۆ ئێران مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، لە دوایین ڕۆژ لە کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی سوپاکانی جیھان لە تاران، «ئەمیر قاسم مونجەزی» لە ڕیزبەندیی کێشی ١٣٠ کیلۆگرام بە سەرکەوتنی بە سەر «ڤیتالی شوکور»ی ڕووس دا ناسناوی پاڵەوانی بۆ ئێران دەستەبەر کرد.

سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی لەشکریانی جیھان بە بەشداریی ٢١ وڵاتی جیھان، دوای چوار ڕۆژ ململانێی وەرزشوانان، ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی پێ ھات.

تیپەکەی ئێران بە دەستخستنی ٢٠٠ خاڵ ناسناوی پاڵەوانیی مسۆگەر کردو تیپەکەی ڕووسیاش بە ١٩٧ خاڵ بوو بە جێگری پاڵەوان.

سەرپەیڤ