May 14, 2022 10:42 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم جار، کاپی مۆندیاڵی جیهانیی تۆپی پێ دێتە ئێران

بە دەسپێکی گەشتی نمایشی گشتیی کاپی مۆندیاڵی جیهانی 2022 ی قەتەر، ئەو کاپە دێتە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای گەشتی پێنج رۆژە لە قەتەر بۆ نمایشی گشتیی کاپی تایبەتی مۆندیاڵ جیهانی لە وڵاتی میوانداری مۆندیالڵ جیهانیی 2022، گەشتی جیهانیی بۆ نمایشی گشتی ئەو کاپە دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی فیفا بڕیارە کاپی تایبەتی مۆندیاڵ جیهانی لە 51 وڵات و شوێنی جیهان نمایش بکرێت و بۆ یەکەم جار، ئەو کاپە دەبردرێتە 32 وڵاتی بەشدار لە مۆندیاڵی جیهانیی 2022 کە ئێرانیش یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە.

کاکا و ئیکر کاسیاس کە لەگەل هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی برازیل و ئیسپانیا پاڵەوانێتیان لە مۆندیاڵی جیهانیی 2022 و 2010 ئەزموون کردووە، نوێنەرانی کۆمپانیای سپۆنسەری فیفا بۆ گەڕاندنی کاپی مۆندیاڵی جیهانیی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهانن. ئەوان لە یەکەم هەنگاودا کاپەکەیان بردە ئیمارات.

سەرپەیڤ