ئاب 05, 2022 17:28 Asia/Tehran
  • مسۆگەرکرانی یەکەم میدالیای ئێران لە کێبەرکێی یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی

پاسکیل سواری ئێرانی، یەکەم میدالیای کاروانی ئێرانی لەکێبەرکێی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بیھنام ئاریەن» پاسکیل سواری ئێرانی یەکەم میدالیای کاروانی ئێرانی لە کێبەرکێی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

لە بواری «ئیسکریچ» دا «موحەممەد گەمج خانلو» و «بیھنام ئاریەن» ئەمڕۆ ھەینی لە بەشی پیاواندا کێبەرکێی خۆیانیان دەست پێ کرد کە لە کۆتایی دا بیھنام ئاریەن توانی ببێتە خاوەنی میدالیای زیو.

کاری بە کۆمەڵی «موحەممەد گەنج خانلو» لەم کێبەرکێیەدا بووە ھۆی ئەوەی کە «بیھنام ئاریەن» یەکەم میدالیای کاروانی ئێران بە دیاری بێنێ.

لەم بوارەدا ٢٢ وەرزشکار ئامادەی یارییەکە بوون کە لە کۆتایی دا نوێنەری ئیمارات پلەی یەکەمی دەست کەوت. «بیھنام ئاریەن» لە ئێرانەوە بوو بە دووھەم و پاسکیل سوارەکەی کازاخسیتانیش پلەی سێھەمی بەرکەوت.

تورکیا لە یەکەمەوە ھەتا ھەشتەمی ئوت میوانداری پێنجەمین خولی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامییە.

سەرپەیڤ