ئادار 17, 2023 17:08 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «هەنیە» لەسەر بەردەوامیی بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژئاوا تا لەناوچوونی داگیرکەران

«ئیسماعیل هەنیە» بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژئاوا تا لەناوچوونی داگیرکەران و دەرکردنیان لە سەرتاسەری خاکی فەلەستین بەردەوام دەبێت.

«ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس کە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی «ئاسۆی نوێ لە ئەلجەزائیرێکی مەبەستمەند»دا سەردانی  ئەلجەزائیری کردووە، دوای هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆ سەر جەنین کە چوار شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە، وتی: «ئێمە شاهیدی زیادبوونی بەرخۆدانی چەکداری دەست پێ بوونەوەی خولێکی تازەی جیھاد لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین داین بەتایبەت لە کەرتی ڕۆژئاوادا».

«ئیسماعیل هەنیە» جەختی لەوەش کردەوە کە بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژئاوا تا لە ناوچوونی داگیرکەران و دەرکردنیان لە سەرتاسەری خاکی فەلەستین، بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە و خاکی فەلەستین ھەتا دەرپەڕاندنی داگیرکەرانی زایۆنی لە تەواوی خاکی فەلەستین ، ھەر لە دەریاوە بگرە ھەتا ڕووبار و لە «ڕەئس ناقورە»وە ھەتا «ئومەڕەشاش» بەردەوام دەبێت.

هەنیە هەروەها جەختی لە پابەندبوونی بزوتنەوەی حەماس بە جاڕنامەی ئاشتەوایی فەلەستینیش کردەوە و وتیشی: ئەم بزوتنەوەیە میکانیزمێکی بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکردنی جاڕنامەی جەزائیر بۆ دەسەڵاتدارانی جەزائیر ئامادە کردووە.

ئیسماعیل هەنیە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەندازیارانی گوڕدانەکانی عیززەددین قەسام [لقی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس] مووشەکی وایان دروست کردووە کە دەگاتە قووڵایی ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ڕژێمی داگیرکەر و ئەم دەستکەوتانە سەرەڕای گەمارۆدان و هێرشەکان بەدەست هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕژێمی ئیسرائیل لە خراپترین بارودۆخدایە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسیی دەگمەن بووەتەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە "حەماس پابەندە بە ڕێککەوتن و بەیاننامەی جەزائیر بۆ ئاشتەوایی فەلەستینییەکان.

هەلومەرجی ئەم ڕۆژانە لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەت کەرتی ڕۆژئاوا زۆر تایبەتە و خەباتکارانی فەلەستین بە هەر شێوەیەک بێت وەڵامی تاوانە بێ ئەژمارەکانی زایۆنیستەکان دەدەنەوە و ئەمەش هەلومەرجێکی تایبەتیی بۆ زایۆنییە داگیرکەرەکان بەدی ھێناوە.

سەرپەیڤ