حوزه‌یران 18, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی مەجلیسی ئێران بۆ داکۆکی لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری شۆڕش لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا داکۆکییان کرد لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆندا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو بەیاننامەدا کە لە کۆڕی ئاشکرای ئەمڕۆ(سێ شەممە) ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران خوێندرایەوە، هاتووە: هەڵوێستە شێلگیرانەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری لەدیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆندا دەرکەوتنێکی تۆکمەیە لە پرەنسیپە ستراتژیکییەکانی"مەزنایەتی، حیکمەت و مەسڵەحەت"ی نیزامی کۆماری ئیسلامی.

نوێنەرانی مەجلیسی ئێران جەختیان کرد: بێگومان کارتێکەریی دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ مەقامی مەزنی ڕێبەری بووبەهۆ هەتا نەیارانی هێمنی وئاسایشی ناوچە، دەست بکەن بە سوتاندنی کەشتییە نەوتیەکان لە دەریای عوممان.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەو بەیاننامەدا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو ڕووداوە گوماناویە، بەڕاگەیاندنی داکۆکیان لە هەڵوێستی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، داوایان لە بەرپرسان و بەرێوەبەرانی ئێران کرد بە بێهیوابوون لەبێگانەو بەپشت بەستن بەتواناکانی وڵات، گرفتە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.

"ئابە شینزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پێنج شەممەی ڕابردوو(١٣ی ژۆئەن) لە تاران لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی.

لە دەسپێکی ئەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕوو لە مەقامی مەزنی ڕێبەریی وتی: من بەنیازم پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئاگاداری بەڕێزت ڕابگەیێنم.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن فەرمووی: "ئێمە لەنیازپاکی و مکوڕبوونتان بەگومان نین بەڵام لەمەڕ ئەوەی کە لەزمان سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێناتە ئاراوە، من ترامپ بە شیاوی گۆڕینەوەی هیچ پەیامێک نازانم و هیچ وەڵامێکیشم بۆ ئەو نییەو نابێ."