کانونی یه‌که‌م 27, 2019 17:08 Asia/Tehran
  • مەشقی دەریایی ئێران و ڕووسیاو چین سەرمەشقێکی لێھاتووی ناوچەییە بۆ دابین کردنی ئاسایشت

بەرپاکرانی مەشقی ھاوبەشی دەریایی ئێران و ڕووسیاو چین لە ناوچەی ستراتژیی لە باکووری ئەقیانووسی ھیند و دەریای عومان، جۆرێکە لە ھاوکاریی ناوچەیی بە بێ بەشداریی وڵاتانی واوەناوچەیی.

مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چین کە ئەمڕۆ ھەینی ، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە باکووری ئەقیانووسی ھیندو دەریای عومان خەریکە بەڕێوە دەچێت، دەربڕی لێھاتوویی و گەڕانەوە بۆ سەرمەشقە ناوچەیەکان لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتەکان.

ھەوڵدان بۆ دەستەبەر کردنی ئازادیی گەمیەوانی و ڕەوتی ئازادی بازرگانی لە ئاوەڕێ نێونەتەوەییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان بە ھاوکاریی وڵاتانی ھەمان ناوچە مسۆگەر دەکرێت و لەم بوارەدا بەشداریی وڵاتانی واوەناوچەیی ئاڵۆزی چێکردن نەبێت دەرەنجامێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.

ئاسایشتی ناوچەیی بەردەوام جێگای سەرنجی وڵاتان بووەو لەم ناوەدا، زاڵ بوونی ئاسایشتی پاوەجێی دەریایی لە ناوچەکانی دەریای عومان، کەنداوی فارس و باکووری ئەقیانووسی ھیند زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە دەبێتە ھۆی ڕۆڵگێڕانی ئەم ناوچانە لە بازرگانیی نێونەتەوەیی و دیارە ئاوەڕێی ھەستیاری گواستنەوەی وزەی جیھانی گرینگایەتییەکی تایبەتیی دەبێت.

بەکارھێنانی سەرمەشقی ھاوکاریی ناوچەیی وەکو بەرپاکرانی مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چین، نمونەیەکی کارایە بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشتی دەریایی پاوەجێ لە ناوچەی ستراتژیی دەریای عومان، کەنداوی فارس و  باکووری ئەقیانووسی ھیند.

پەرۆشیی ھاوبەش، بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسیی ھاوبەش و ئاشنا بوون لەگەڵ تایبەتمەندییە کاریگەرەکانی ناوچەیی و ناسینی وردی حاسەی گردوپەڕ بۆ وەدی ھاتنی ئاسایشت لە ناوچەکە، گرینگایەتی و پەیامی مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چینی زیاتر کردووە.

ھەر لەم بوارەدا، ئەمیری دەریادار«حسەین خانزادی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چین لە ئەقیانوسی ھیند بە مەبەستی پتەوکردنەوەی بنەماکانی ئاسایشت لە ناوچەکەو لەنێو ئەو وڵاتانەی کە لەڕووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، بەرەڤانی و ئاسایشتییەوە نزیکایەتییەکی زیاتریان پێکەوە ھەیە، بەرپا دەکرێت.

تیرۆریزم و دزی و یان جەردەیی دەریایی و بە قاچاخ بردنی سووتەمەنی لە ئاوەڕێ گرینگە نێونەتەوەییەکان پەرۆشی و گرفتی ھاوبەشی وڵاتانە لە ڕەوتی بازرگانیی نێونەتەوەیی دەریایی و شادەماری ئازادی وزە. دیارە چارەسەریی ئەم گرفتانەو وەدی ھاتنی ئاسایشتی پاوەجێی دەریایی بە ھەڵوێست و ڕوانگەیەکی یەک لایەنەو ناھاوتەریب لەگەڵ تایبەتمەندییە ناوچەییەکاندا مسۆگەر نابێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو چین وەکو سێ وڵاتی ھێزمەند کە نەیاری ھەڵوێستێکی یەک لایەنە خوازانەن، وەدی ھاتنی ئاسایشتی پاوەجێ لە گرێوی ھاوکاریی ناوچەیی دا لێک دەدەنەوەو ھەر لەم ئاراستەیەش دا مەشقە دەریاییەکەیان لە ناوچەکەدا بە ھەنگاوێکی ھەستیار چاوی لێ دەکرێت.

ھەر لەم بوارەدا، ڕۆژنامەی چینیی «گلۆباڵ تایمز» ڕۆژی پێنج شەممە نوسی:مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چین لە ناوچەی دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند وشداری دانێکە بە ئەمریکا کە لە ڕوانگەیەکی یەکلایەنەخوازانەوە پرسە جۆربەجۆرەکان لە ئاستی جیھانی دا چاو لێ دەکات.

«نا»گوتن بە یەکلایەنەخوازی و لێکدانەوەی ئاسایشت لە سەر بنەمای ناوچەیی و خۆجێی بوون کە زیاتر لە جاران پەیامی ئاشتی و نیازپاکی بۆ جیھان دەنێرێت، چوارچێوەو ئامانجی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیاو چین لە ناوچەی دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند دیاری دەکات.

سەرپەیڤ