May 25, 2020 23:17 Asia/Tehran
  • تیجارەتی دەریایی ئێران و ڤەنزۆئێلا ، وشداریی روحانی بە ئەمریکا و بێ ئەنجامبوونی ھەڕەشەکانی ئەمریکا

ئەمریکا لە دەورەی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپ دا سیاسەتی لە گوشار نانی ھەمەلایەنە لە دژی ڤەنزۆئێلا بە داسەپاندنی بایکۆتی بەرفراوان بە مەبەستی روخاندنی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە و ھێنانە سەرکاری خوان گایدۆ سەرۆکی بەرھەڵستکارانی ئەم وڵاتەی گرتووەتە بەر .

 

ناردنی 5 تەنکەری ھەڵگری بەنزین لە لایەن  ئێرانەوە بۆ ڤەنزۆئێلا ، تووڕەیی کاربەدەستانی ئەمریکی لێکەوتەوە بە جۆرێک کە واشنگتۆن ھەڕەشەی ئەوەیان کرد رێگا دەگڕن لە جوڵەی تەنکەرەکانی ئێرن بەرەو ڤەنزۆئێلا. بەم ھۆیەوە لە رۆژانی رابردوودا ھەندێ مقۆ مقۆ لە بارەی ئەگەری راگرتنی 5 تەنکەرەکە ئێرانیەکە لە مێدێا رۆژاواییەکان ھاتەئاراوە .

بەم حاڵەوە کاردانەوەی بە بڕشتانەی ئێران و وشداریی دان بە واشنگتۆن لە بارەی ھەنگاوی بەرامبەری ئێران لە بەرامبەر ھەرچەشنە گۆبەن نانەوەی سەربازیی بۆ گەمیە نەوتبەرەکانی ئێران ، رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە پاشەکشەی حکومەتی تڕەمپ .

لەمبارەوە دوای بڵاوبوونەوەی ھەندێ راپۆر لە بارەی بەرزبوونەوەی ئامادەبوونی پاپوڕە ئەمریکیەکان لە دەریای کاراییب ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی جموجۆڵی ئەمریکا لە ناردنی ھێزی دەریایی بۆ ناوچەی کاراییب بە نیازی دەستوەردان و کێشەنانەوە لە کاری گەیاندنی سووتەمەنیی ئێران بە ڤەنزۆئێلا وشداری دا . تاران وشداری داوە ھەرچەشنە تەگەرەنانەوەیەک بۆ نەوتھەڵگرە ئێرانیەکان رووبەڕووی کاردانەوەی توند و ھەنگاوی ھاوشێوەی ئێران دەبێتەوە .

د. حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران  لە وتووێژێکدا  بە تەلەفۆن لە گەڵ ئەمیری قەتەر گوتی بێتوو نەوتھەڵگرە ئێررانیەکان لە دەریای کاراییب تووشی کێشە ببنەوە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە ، لە بەرامبەردا بۆ ئەوانیش کێشە ساز دەبێت .

ئەم پرسە نیگەرانیی توندی سیاسەتوانانی توندڕۆی ئەمریکای لێکەتووەتەوە .

بە پێچەوانەی ئەم جۆرە گەف و ھەڕەشانەی واشنگتۆن ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروا درێژەی داوە بە پێوەندی فراوانی لە گەڵ ھاوپەیمانەکانی لەوان ڤەنزۆئێلا و لایەک ناکاتەوە لە فڕوفیشاڵی کاربەدەستانی ئەمریکی .