کانونی دوھەم 02, 2021 11:55 Asia/Tehran
  • حاجی قاسم ، تەوەری خۆڕاگریی

سەرلەبەیانیی سێی ژانیڤەری یەکەم ساڵھاتی شەھیدکرانی حاجی قاسمی سولەیمانیە . تەوەری خۆڕاگری یاد و بیرەوەریی ئەم شەھیدە مەزنە بەرز ڕادەگرێ و رژێمی زایۆنیش لە نەبوونی ئەم سەردارەی خۆڕاگری خوشحاڵە . پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە سەردار سولەیمانی چ خزمەتێکی بۆ بەرەی خۆڕاگریی ھەبووە کە بووەتە ھۆی توڕەبوونی رژێمی زایۆنی ؟

خزمەت و راژەکاریەکانی حاجی قاسم دەتوانین لەم تەوەرانەدا ببینینەوە : 

یەکەم بابەت ئەوەیە کە حاجی قاسمی سولەیمانی تەوەری یەکڕیزی بەرەی خۆڕاگریی بوو . یەکێک لە گرنگ ترین ستراتژیەکانی زایۆنیسمی نێودەوڵەتیی ، نانەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێو وڵاتانی ئیسلامیی و لە بارەی بەرەی خۆڕاگریش رێگرتن لە یەکڕیزی و تەبایی ئەم تاقمانەیە .

بابەتێی دیکە ئەوەیە کە چیرۆکی لە شکان نەھاتوویی رژێمی زایۆنی لە ساڵی 2006 دا بە ئاشکرا پوچەڵ کرایەوە . تا بەر لە ساڵی 2006 ، رژێمی زایۆنی لە ھەموو شەڕەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی سەرکەوتوو بوو ، بەڵام شەڕی 33 رۆژە کۆتایی بەم لەشکان نەھاتوویە ھێنا . شەھید سولەیمانی لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی ھەکەوتەی ھەبوو و شەڕەکەی لە نێو مەیدان و لە دەرەوەی لوبنان لەژێر چاوەدێری دابوو . 

بابەتی سێھەم ، ھاوکاری کردن بۆ بەھێزبوونی بەرەی خۆڕاگریی بوو . لە کاتێک دا کە بە رلە شەڕی 33 رۆژەی ساڵی 2006 ، بەرەی خۆڕاگری لە باری لۆجستیکی و سەربازیەوە رەوشێکی گونجاوی نەبوو .  ئێستا ئەم رەوشە گۆڕاوە و ئەمڕۆکە موشەکەکانی موقاومە دەتوانن ھەر شوێنیکی فەلەستینی داگیرکراو بپێکن. 

خزمەتی دیکەی حاجی قاسم سولەیمانی بە تەوەری خۆڕاگری ، لە خەباتی دژی تیرۆریسم لە یەک دەیەی رابردوودا بوو . 

تەوەری عەرەبی - عیبری - رۆژاوایی بۆ خستنی نیزامی سوریا  یان ھەڵوەشاندنی ئەم وڵاتە و پێکھێنانی خەلافەتی داعشی لە عێراق سودی لە گروپە تیرۆریسیتەکان وەرگرت . 

بێگومان شکستی ئەم تەوەرە ، ئەنجامی رۆڵی بێ وێنەی حاجی قاسم بوو . سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەمبارەوە دەڵێ : فەرماندە عێراقیەکان دەیانگوت حاجی قاسم ھەمیشە لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیریە داعشیەکان ، لە ھێڵی پێشەوەی شەڕ و لە تەنیشت لەشکەریانی عێراقی و سوری دابوو . 

ئەم راژەکاری و خزمەتانە بوو کە تووڕەیی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە فەرماندەی گەورەی تەوەری خوڕاگری حاجی قاسمی سولەیمانی بەداوە بوو و وایکرد دەست بدەنە تاوانکاریەکی گەورە و ئەم سەردارە مەزنەی موقاومە تیرۆر بکەن . 

سەرپەیڤ