تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا : دوژمنان بەبینینی ڕێپێوانی ملوێنیی ئەربەعین، دڵگران دەبن

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت: ئامادەبوونی ملوێنیی خەلک لە کەربەلا لەمێژوودا کەم وێنەیەو ئەمریکا، زایۆنییەکان، ملهوڕان و زاڵمانی جیهان بە دیتنی ڕێپێوانی ملوێنیی ئەربەعین، هەست بە دڵگرانی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ سەید "حەسەن نەسروڵڵا" سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمرۆ شەممە بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن(ع) لە شاری بەعلبەک وتی: ئامادەبوونی ملوێنیی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنی لەجیهاندا بێ وێنەیەو لەهەموو شوێنەکانی جیهان تەنانەت لە ئوروپاو ئەمریکاوە خۆیان دەگەیێننە کەربەلاو ئەو ڕێپێوانە جارێکی دیکە حوسێن(ع) و شان و شکۆی حوسێنی بەجیهانیان ناساند.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها بەئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لوبنان وتی: چەند حکومەت و گرووپی سیاسی دەخوازن ئەرک وبەرپرسایەتییەکەیان جێ بەجێ نەکەن و وازبێنن و شوێنهاتەکانی بارودۆخی ئەمڕۆ بخەنەسەر شانی کەسانی دیکە، بەڵام ئەو کارە پێشاندەری نەبوونی شەرەف و نەتەوەخوازیی و بەهای ئەخلاقی و مرۆیی لەبەرەوڕووبوونەوەی چارەنووسی گەل و وڵاتە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: بەیارمەتی یەکتری دەبێ هەوڵ بدرێ ئابوری و دۆخی خەڵک باشتر بکرێ.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی: هێنانەئارای باس و بابەتی وەک بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی پێش وەختە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەفیڕۆدانی کاتەو ئەو حکومەتە دەبێ چالاکییەکانی بەشێوازی نوێ بەردەوام بکاو پەند وەربگرێ لە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە کەسانی ناڕازیی وتی: حیزبوڵڵا ڕێزدەگرێ لە هاوار وناڕەزایەتییەکانتان و موقاوەمە، پشتی وڵات و گەل بەرنادا و ڕێگەش نادا زیان لە لوبنان بکەوێ و ئەگەر حیزبوڵڵا بێتەسەر شەقام، ئیدی ڕێگایەکی گەڕانەوە جگە لە هاتنەدی داواکارییەکان بوونی نابێ.