کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان بە فەرمی لە ئیسرائیل داوای کرد زەویەکانی جولان بە جێ بهێڵێت

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوای پەسەن کرانی بڕیارنامەی هاوپێوەند بە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جولان ، بە فەرمی لە ڕژێمی داگیر کەری ئیسراییل داوای کرد جۆلان بەجێ بێڵێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گیڕانەوە لە عەرەبی ٢١، لە کۆی ٩١ وڵاتی ئەندامی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڕیارنامەی چوونەدەری ئیسراییل لە جولان دەنگی ئەرینیان دا هەروەها نۆ وڵات دەنگی نەرینی و٦٥ وڵاتیش دەنگی بێ لاینیان دا. بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، ڕژێمی زایۆنی دەبێ زەویە داگیرکراوەکانی بەرزایی جولان هەتا هێڵی چواری ژوئەنی ١٩٦٧ بەجێ بهێڵێت. کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیارێک کە ڕژێمی زایۆنی ١٤ی دێسەمبەری ١٩٨١ گرتوویەتی وبە پێی ئەوە زاڵیەتی خۆی بەسەر ئەم ناوچەیە پەرە پێ داوە وئەوەی لە خۆی زانێوە ،بە بەتاڵ کراو زانی. کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ١٥ی نوامبەر بڕیارنامەیەکی لە مەڕ داواکاری لە ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە سرۆشتیەکانی سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین لەوان قودسی ڕۆژهەڵاتی وجولانی سووریا پەسەن کرد. دوابەدوای پەسەن کرانی ئەم بڕیارنامەیە ، ڕێکخراوی ناوبردو، ڕێکخراوی نەتەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خستووەتە ژێر گوشار. هاوکات لەگەڵ ئەمە  ڕژێمی زایۆنی پەلامارگەلێکی لە دژی غەززە دەسپێکردووە دەستی کردووە بە قەڵاچووی خەڵکی بێ بەزەی ئەوێ. لە بڕیارنامەی هاوپێوەند بە جولانی سووریا ، لە ڕژێمی زایۆنی داواکراوە هەتا  بڕیارنامەکانی پەسەن کراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی جولان جێبەجێ بکات وکۆتایی بدات بە داگیر کاری ئەم ناوچەیە . هەروەها ڕژێمی زایۆنیستی لە دانی مافی شارومەندی بە دانیشتوانی جولانی سووریا قەدەغە کراوە.