پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر ئامادەبووان لە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە
کانونی یهکهم 07, 2019 09:12 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند لە پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر خۆپێشاندەران لە 83 مین خۆپێشاندانی گەڕانەوە لە سنوورەکانی غەززە تا ئێستا 6 فەلەستینی بریندار بوون .
بەپێی راپۆرتی ئەلعەهد ، 83 مین هەینی رێپێوانی گەڕانەوە لە سنوورەکانی غەززە بە ئامادەبوونی هەزاران فەلەستینی بەڕێوەچوو .
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی وەک حەوتەکانی رابردوو بە تەقەکردن و هاویشتنی گازی فرمێسکهێن دەستیان دایە سەرکوتکردنی ئەم خۆپێشاندانە ئاشتیانە .
بەپێی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە تا ئێستا 6 فەلەستینی لە پەلاماری لەشکەریانی ئیسراییلی بریندار بوون . خۆپێشاندانی ئاشتیانەی گەڕانەوە دوای وەستانێکی سێ حەوتەیی سەر لەنوێ دەسپێبووەوە .
ئەم خۆێشاندانە لە سی مارسی 2018 وە دەسپێبووە و تا ئێستا 316 فەلەستینی شەهید کراون .