کانونی دوھەم 17, 2020 09:04 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی کارداری تورکیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی مسر لە قاهیرە

وەزارەتی دەرەوەی مسر ڕۆژی پێنجشەممە کارداری تورکیا لە قاهیرە بانگهێشت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلیەوموسابیعی مسر؛ وەزارەتی دەرەوەی مسر ڕایگەیاند بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەمەڕ هێرشی هێزە ئەمنییەکانی مسر بۆ سەر لێژنەی مێدیایی تورکیا لە قاهیرە و گرتنی کارمەندانی، باڵوێزی ئانکارا لە قاهیرەی بانگ کردووە.

هەروەها ئەحمەد حافز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی مسر وتی: وڵاتەکەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هەڵس و کەوتی توند و تیژی کاربەدەستانی مسری لەگەڵ یەکێک لە لێژنە مێدیاییەکانی تورکیا لە قاهیرە بە تەواوەتی ڕەت دەکاتەوە. حافز وتی کە هێزە ئەمنییەکانی مسر یەکێک لە باندە سایبرییە مێدیایی و نایاساییەکانی تورکیا لە مسریان ناس کردووە و ئەندامانیان قۆڵبەست کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی مسر وتیشی: ئەو ناوەندەی سەر بە تتورکیا، لە ژێر ناوی کۆپمانیایەک چالاکی دەکرد کە هێزەکانی سەر بە کۆمەڵی ئیخوانولموسلمیمن بە هاوکاریی تورکیا لە مسر وەڕێان خستبو بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە و درۆ و دەلەسە سەبارەت بە باروودۆخی سیاسی، ئابووری، ئاسایش و مافەوانیی مسر بڵاو بکەنەوە و بەڕێی بکەن بۆ تورکیا تا لەو ڕێگایەوە، سیمای مسر لە ناوخۆ و دەرەوە بخەوشێنن.

پۆلیسی مسر سەر لەبەیانی پێنجشەممە بە هێرش کردنە سەر نووسینگەی هەواڵدەریی ئاناتوولی لە قاهیرەی پێتەختی مسیر چوار فەرمانبەری ئەو هەواڵدەرییە لەوان شاروومەندێکی تورکیایی گرت و گواستنیەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش ئەو کردەوەیە، "شەنۆل کازانچی" ،Şenol Kazancı بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی هێرشی هێزی مسری بۆ سەر نووسینگەی ئەو هەواڵدەرییە لە قاهیرە وتی: کاربەدەستانی مسری دەبێ خێرای فەرمانبەرانی هەواڵدەریی ئاناتوولی ئازاد بکەن. ناوبراو وتیشی: هەڵس و کەوتی هیزە ئەمنییەکانی مسر لەگەڵ چالاکوانانی مێدیایی بە هیچ لەونێک درووست  و یاسایی نییە.

لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا ئامادەبوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە لیبی و ڕاوەستانیان بەرامبەر بە هێزەکانی "خەلیفە حەفتەر" فەرماندەری هێزەکانی ناسراو بە "سوپای نیشتمانیی لیبی" بۆتە هۆی کێشە و ناکۆکی و ناڕەزایەتی مسر، ئیمارات و عەرەبستان وەکوو هاوپەیمانیانای سەرەکیی قاهیرە.

هەر لەبەر ئەوەیشە کە ژمارێک لە شارەزایان گیرانی هەواڵنێرانی هەواڵدەریی ئاناتوولیی تورکیا لە قاهیرە هاوپێوەند دەزانن بە هەواڵەکانیانەوە سەبارەت بە لیبی.

سەرپەیڤ