گەش بینی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینە لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوو
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پێکهێنان و ناساندنی کابینەی نوێی وڵاتەکەی لەماوەی 24 کاژێری داهاتوو گەش بینی خۆی ڕاگەیاند
نبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری بزووتنەوەی شیعی ئەمەل ڕۆژی سێشەمع لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامعی ئەلجمهوریە چاپی بەیروت وتی : بارودۆخ بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ فەن سالار تکنوکرات بە 20 وەزیری بە سەرۆکایەتی حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو پۆزێتیڤە و لە مپەرێک بۆ ناساندنی لە ماوەی ئەمڕۆ یان سبەی نیە . نبیە بڕی وتیشی بە کردنەوەی گرێەکان بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ کە لە دانیشتنی چوارلایەنەی شەوی سێشەمە لە نێوان ژومارێک لە کاربەدەستانی سیاسی ڕووی داوە ئێستاکە بە باشی دەچێتە پێشەوە . مەگەر ئەوەی کە کردەوەی تایبەت و ڕووداوی پێشبینی نەکراو ڕوو بدات و ناساندنی کابینە بخاتە دوواوە حسان دیاب سەرۆکی وەزیرانی نوێ سولەیمان فرنجیە سەرۆکی حیزبی ئەلمردە ؛ عەلی حەسەن خەلیل جێگری سیاسی نبیە بڕی و حسین خەلیل جێگری سیاسی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتیی حێزبوڵڵا کۆڕێکی چوارلایەنە بوون کە شەوی سێشەمە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو لە بەیروت لەمپەرەکان لەسەر ڕێگای کابینە لا ببات .