May 25, 2020 09:06 Asia/Tehran
  • قوربانیانی مەدەنی لە خولی نوێی دەسدرێژیەکانی هاوپەیمانیی سعودی و هەڕەشەی ئەنساروڵڵا

سەرچاوە ئاسایشییەکان باسی کوژران و برینداربوونی 6 کەسی سڤیل دەکەن بە دوای پەلامارەکانی هاوپەمانیی دەسدرێژکار بۆسەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن .

بە پێی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی ئێوارەی یەکشەممە کەسانی مەدەنیان لە ناوچەی مران لە شاری حەیدان دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەسی مەدەنی و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە .

لە هەمان کاتدا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە توویتێکدا نووسی : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار لە ماوەی کاژێرەکانی رابردوودا زیاتر لە 48 پەلاماری ئاسمانیان کردووەتە سەر پارێزگاکانی جوف ، مەئریب ، حەجە و سەعدە .

یەحیا سەریع گوتیشی : توندبوونی پەلامارە ئاسمانیەکان دەرەنجامی خراپی بۆ هێزە دەسدرێژکارەکام بەدواوە دەبێ .