ته‌مووز 01, 2020 21:36 Asia/Tehran
  • ناتانیاھۆ باسی ھەگەری پەک خستنی گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوای کرد

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وێڕای بە ئاڵۆز زانینی ڕەوتی گەڵاڵەکەی ئەم ڕژێمە بۆ دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، باسی ھەگەری پەک خستنی ئەم گەڵاڵەیەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، «بنیامین ناتانیاھۆ» ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لیکود وتی: پرسی لکاندنی شارۆجکە زایونی نشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە، ڕەوتێکی داڵۆزەو لە بەر زۆرێک کێشەی سیاسی و ئاسایشتی ناکرێ جارێ خۆیان لە قەرەی وردیاتەکەی بدەن.

ھەر لەم کاتەدا «بێنی گانتێز» ھاوبەشە سەرەکییەکەی ناتانیاھۆ لە کابینە ھاوبەندەکەی ئیسرائیلیش پێی داگرت، لە ئێستادا کاتەکە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم گەڵاڵەیە لەبار نییە.

«گابی ئەشکنازی» وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایونیش دوابەدوای گوشاری کۆمەڵگای جیھانی و ناکۆکییە نێوخۆییەکان لە بارەی دابڕکردنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاواو لکاندنیان بە سەرزەوییعە داگیرکراوەکانەوە، ڕاپەڕێندرانی ئەو گەڵاڵەیەی لە کاتی دیاری کراودا بە نامسۆگەر زانی.

ڕژێمی زایونی بەتەما بوو ئەمڕۆ گەڵاڵەی دابڕکردنی نزیکەی لەسەدا ٣٠ی کەرتی ڕۆژئاوا جێبەجێ بکات.