ته‌مووز 02, 2020 11:14 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی: گەڵاڵەی دابڕکرانی کەرتی ڕۆژئاوا نایاساییە

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی گەڵاڵە ڕژێمی زایونیی لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە نایاسایی زانی و داوای ڕاگیرانی ئەو ھەنگاوەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، «یاسای دارستان» پەرە پێ دەدات و کاربەدەستانی ئیسرائیل دەبێ واز لە جێبەجێ کردنی وەھا گەڵاڵەیەک بھێنن.

ئەم ڕێکخراوەیە وتیشی: گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانەو ھەروەھا پێشێلکردنی مافی فەلەستینییەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچانەش پەرە پێ دەدات.

ئەم ڕێکخراوەیە داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد کە ھەنگاوی لێبڕاوانە لە بەرامبەر دابڕکردن و شارۆچکە چێکردنی نایاسایی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ھەڵگرن.

ڕژێمی زایونی بەتەما بوو ڕۆژی یەکەمی ژوئیە بە داکۆکیی ئەمریکا لە سەداسیی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە فەرمی داگیر بکات کە ئەو پیلانەی لە بەر ھەڵوێست و گوشاری ناوچەیی و نێونەتەوەیی ھەڵوەشایەوە.