ته‌مووز 02, 2020 20:56 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی فەرماندەرێکی باڵای پشتبەستەی ئیمارات بە ئەنساروڵڵای یەمەن

بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن باسی دابڕانی سەرتیپ«عەبدولمەلیک خەماش ئەبیەز» فەرماندەری باڵای لەشکریانی پشتبەستەی ئیمارات و پەیوەست بوونی بە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنی کرد.

سەرتیپ«عەبدولمەلیک خەماش ئەبیەز» فەرماندەری باڵای لەشکریانی پشتبەستەی ئیمارات  دوای  پەیوەست بوونی بە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی «ئەلجەزیرە» وتی: لەشکریانی ئیماراتی سوکایەتی بە ئەفسەرانی یەمەنی دەکەن.

ئەم سەرکردە باڵایەی لەشکریانی یەمەنی ھەروەھا باسی بوونی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی کردووە لە نێو ھێزەکانی ئیمارات دا.

ھەتا ئێستا سەدان کەس لە ئەفسەرانی یەمەنی لە بەر سوکایەتیی ئەفسەرانی ئیماراتی کە گوێئاوەکانی یەمەنیان داگیر کردووە، لەو ھێزانە دابڕاون و بە ھێزەکانی ئەنساروڵڵاوە پەیوەست بوونە.