ته‌مووز 04, 2020 23:14 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی کەناڵە ھەواڵیەکەی سعودی لە بێ ڕێزی کردن بە ئایەتوڵڵا سیستانی

ناڕەزایەتی توندی رابەران و لایەنە سیاسیەکانی عێرا لە تەنیشت کاردانەوەی زۆری جەماوەری و گروپەکانی خۆڕاگریی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بەرامبەر ھەنگاوی رۆژنامەی سعودیی شەرقولئەوسەت لە چاپکردنی وێنەی بێرێزی کەرانە ، سەرەنجام ئەم رۆژنامەی ناچار کرد ئەم کارێکاتێرە بسڕێتەوە

 .


 

بە پێی راپورتی ماڵەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومەریە نیوز ی عێراق ، شەرقولئەوسەت رۆژی شەممە بە دەرکردنی ئاگاداریەک بانگەشەی ئەوەیکرد : ھەندێ ماڵپەڕی دەنگوباس لە عێراق بە ئەنقەست ھەندێ رەھەند و ئامانجیان بۆ کارێکاتێرک کە رۆژی ھەینی باڵوبووەتەوە داناوە ، کە ھیچ وانەبووە

لە درێژەی ئیددعای شەرقولئەوسەتدا ھاتووە : ئەم میدیایە پێبەندی یاسا و ڕێسای پرۆفشناڵی خۆی لە ھەۆسوکەوت لە گەڵ کەسایەتی و مەرجعیەتی دینیە و ئەم کارێکاتێرە بە ھیچ جۆر ئاماژە بە کەسایەتی سەید عەلی سیستانی مەرجەعی بڵاای دینیی عێراق نیەو بەڕێزیان جێگای قەدر و رێزە

سەرپەیڤ