ته‌مووز 10, 2020 11:33 Asia/Tehran
  • یەحیا سەریع: ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرپرسی دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەنە

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە بەرپرسی تاوانکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە وڵاتەکەی دا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە بەیاننامەکەی وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن دا ھاتووە: ھەنگاوەمەی ھاوپەیمانیی سەعودی لەمەڕ بە ئامانج گرتنی بەلەمە سڤیلەکان لە ناوچەی «ئەلسلیف» دەست درێژکارییەکی ئاشکرا دێتە ئەژمار و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەی سوییدە.

یەحیا سەریع لە درێژەدا جەخت لەم خاڵەش دەکاتەوە کە ھاوپەیمانیی سەعودی بە گەمارۆی دەریایی و داخستنی بەندەری حودیدەو ئەلسلیف ھەوڵی شاردنەوەی تاوانکارییەکانی دەدات.

ناوبراو پێشی داگرتووە کە، ھێزەکان و بەرگریی دەریایی یەمەن لە بەرامبەر ئەو دڕندەکارییانەدا دەستەوەستان نامێننەوە.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن پێشترو لە ڕۆژی سێ شەممەش دا ڕوو لە ھاوپەیمانیی سەعودی وشداری دا بوو کە شەڕی ئابووری دژی یەمەن شوێنھاتی نالەباری بەدواوە دەبێت و ڕەنگە بازنەی ئەم شەڕە بەم زووانە ھەتا قوڵایی وڵاتانی دەست درێژکاریش تەشەنە بستێنێ.

سەرپەیڤ