ئه‌یلوول 26, 2020 23:14 Asia/Tehran
  • بڕیاری ستراتژیکی فەتح و حەماس بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی

نوێنەرانی ھەردوو بزووتنەوەی فەتح و حەماس جەختیان کرەوە لەسەر بڕیاری ستراتژیک بۆ یەکجارەکی کردنی ئاشتەوایی نیشتمانیی لەسەر بنەمای ھاوبەشی لە ھەموو لایەنەکانی سیستمی سیاسیی فەلەستین .

جبریل رەجوب سکرتێری گشتیی کومیتەی ناوەندیی بزووتنەویە فەتح ئەمڕۆ شەممە لە دیداری خالید مەشعەل سەرۆکی پێشویی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و ژمارێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە لە دەوەحەی پێتەختی قەتەر گوتی ، بڕیاری فەتح بۆئاشتەوایی و ھاریکاریی دوو قۆڵی لە گەڵ حەماس و گروپە فەلەستینیەکانی دیکە ، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و چارەسەریی ھەموو ناکۆکیەکانە . 

ئەندامەکەی فەتح جەختی کردەوە ، ئەم بزووتنەوەیە پێبەندی ھەموو بەیاننامەکانی دانیشتنی سکرتێرانی گشتیی فەلەستینیە کە سێی ئەیلوول لە بەیرووت بەڕێوەچوو . 

سکرتێرانی گشتیی گروپ و لایەینە فەلەستینیەکان لە دانیشتنی بەیرووت لە بارەی پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ کۆتایی ھێنان بە دووبەرەکی و ناکۆکیەکان رێککەوتن . 

سەرپەیڤ