تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «ڕەوتی ئەمەگداریی ئیسلامیی بەحرەین» بۆ گردبوونەوەی سەرتاسەری دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

«ڕەوتی ئەمەگداریی ئیسلامیی بەحرەین» داوای بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری ئەم وڵاتەی کرد لە خۆپیشاندانی دژایەتی لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی مەنامە_تەلەبیب.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «ڕەوتی ئەمەگداریی ئیسلامیی بەحرەین»  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەژێر ناوی «ھەینیی بەرخۆدان لە ھەمبەر ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی»، داوای بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری ئەم وڵاتەی کرد لە گردبوونەوەی سەرتاسەریی ڕۆژی ھەینیی داھاتوودا.

ڕابەرانی پارتی «ئەلویفاق»ی بەحرەینیش شەوی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ڕابەرانی تاقمە فەلەستینییەکان، وێڕای ئیدانەکردنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی، جارێکی تر لە سەر پابەند بوونی تۆکمەوتەواوی خەڵکی بەحرەین بە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین جەختیان کرد.

جەماوەری بەحرەین لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو گەلێک جار بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جۆربەجۆر، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاندووەو جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕژێمی ئالی خەلیفە شەرعیەتی نییەو ڕێککەوتن لەگەڵ زایونییەکان بەتاڵە.

سەرپەیڤ