تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «ھەینیی توڕەیی» لە قودسی داگیرکراودا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)

سەرۆکی کۆڕی باڵای ئیسلامی لە قودسی داگیرکراو بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە فەرنسا داوای بەرپاکرانی خۆپیشاندانی «توەڕەیی» لە ڕۆژی ھەینی واتە سبەینێی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلعەرەبولیەوم»، «شێخ عەکرەمە سەبری» سەرۆکی کۆڕی باڵای ئیسلامی لە قودسی داگیرکراو وتی: موسڵمانان لەگەڵ بڵاو کرانەوەیەکی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) دژایەتی دەکەن و توڕە بوونی خۆیان لەگەڵ ئەم جۆرە ھەڵس و کەوتە ناشارستانیانە پیشان دەدەن.

«سەبری» وتیشی: بڵاوکرانەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکەرانە لە فەرەنسا بە پێچەوانەی ئەوەی وا وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشە دەکەن لەگەڵ ئازادیی ڕادەربڕین دا قەت یەک ناگرێتەوە.

سەرپەیڤ