کانونی یه‌که‌م 01, 2020 06:13 Asia/Tehran
  • بەحرەین تیرۆری شەھید«فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدە ریی فەرمیی بەحرەین، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستیی ھاوتەریب کردنی ھەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و پێش پێ گرتنی لە ناوچەکەو ھەروەھا پاراستنی سەقام و ئاسایشت پێی داگرت.

لە بەیاننامەکەی بەحرەین دا ھاتووە: بە ئاوڕدانەوەیەک لەو ڕەوشتەی کە بە سەرڕ ناوچەکەدا ھاڵە، بەحرەین  لە ھەموو لایەک داواکارە دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەوڕووی ئاستێکی تازەی ناپاوەجێیی و بێ سەقامی و کەوتنە مەترسیی ئاشتی نەبێتەوە.

تیرۆریستانی چەکدار ئێوارەی ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو ترۆمبیلی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانا ھەڵکەوتەکانی بواری پیشەسازیی ناڤۆکیی وڵاتیان دایەبەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان ناوچەکەو جیھان تیرۆر کرانی «دکتۆر موحسین فەخری زادە» زاناو پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێرانیان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ