کانونی دوھەم 06, 2021 03:52 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی فەرمیانەی ڕێککەوتننامەی کۆتایی ھاتنی قەیرانی قەتەر لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسەوە

کاربەدەستانی وڵاتانی بەشداری دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، بەیاننامەی «ئەلعۆلا»یان کە داگری ڕێککەوتن لە سەر کۆتایی ھێنان بە قەیرانی قەتەرە، واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، چل و یەکەمین  دانیشتنی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، بە مەبەستی سازان و ئاشت بوونەوەی نێوان ئەندامان ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە لە شاری «ئەلعۆلا»ی عەرەبستانی سەعودی بەڕێوە چوو.

«شێخ نەواف ئەحمەد ئەلسەباح» میری کوێت لەم دانیشتنەدا وەک وڵاتێک کە زیاترین ھەوڵی داوە بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکەی قەتەر، ستایشی تەواوی وڵاتانی واژۆکەری بەیاننامەکەی کرد.

دوای لێدوانی میری کوێت، ئەندامانی بەشداری دانیشتنەکە بەیاننامەی «ئەلعۆلا»یان واژۆ کرد.

بە واژۆکرانی ئەم بەیاننامەیە، ئەو قەیرانەی کە لە ژوئەنی ٢٠١٧ لەنێوان قەتەرو وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر سەری ھەڵدا، بە ڕواڵەت لە کۆتایی ھاتوو دەچێت.

سەرپەیڤ