کانونی دوھەم 19, 2021 15:14 Asia/Tehran
  • داخوازیی قەتەر لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر داوای لە وڵاتانی عەرەبی ھەرێمی کەنداوی فارس کرد ھەتا لەگەڵ ئێران دانوستان بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر وتی: دەوڵەتەکەی لە مێژە خوازیاری بەڕێوەچوونی دانوستانێکە لە نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و کۆماری ئیسلامیی ئێران و حەز دەکات وەھا ڕێککەوتنێک بە چاوی خۆی ببینێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لە بارەی ناکۆکییەکانی دەوحەو ئەوبوزەبیش وتی: ھێشتا ھیچ ڕێگایەک بۆ چارەسەریی یەکجاریی ناکۆکییەکانمان لەگەڵ ئیمارات لە ئاردا نییە.

قەتەر لەم دواییەدا قەیرانی دیپلۆماسیانەی خۆی لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی، بەحرەین و میسرو ئیمارات کە زیاتر لە سێ ساڵی خایاند بوو، چارەسەر کرد.

سەرپەیڤ