کانونی دوھەم 27, 2021 03:24 Asia/Tehran
  • ھیممەتی: عوممان ھاوبەشێکی ستراتژییە بۆ ئێران

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەتی عوممان سەرباری ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا، پەیوەندییە بازرگانی و بانکییەکانی لەگەڵ تاران پاراستووە، عوممانی بە ھاوبەشێکی ستراتژیی بۆ ئێران زانی.

«عەبدولناسر ھیممەتی» سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران کە ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی ئەنجام دانی دانوستان لە بارەی پرسگەلی بانکی و بازرگانی سەردانی عوممانی کرد، لە دیدار لەگەڵ « قەیس بن موحەممەد یوسف» وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئەم وڵاتە، جەختی لەوە کردەوە کە، لە ئێستادا ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا شکستی ھێناوەو وا ھەڵدەگرێت کە پەیوەندیی بازرگانیی ئێران و عوممان بە سەرنجدانی پێشینەی درێژماوەو مێژوویی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، زیاتر لە جاران پەرەی پێ بدرێت.

ھییمەتی ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە، دەکرێ لە بارستایی و ھاوڕێیەتیی کەرتی تایبەتیی ئێران و عوممان بۆ باشترکردنی ئاست و بارستایی بازرگانیی نێوان دوو وڵات کەڵک وەربگیرێت.

« قەیس بن موحەممەد یوسف» وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی عوممانیش لە دیدارەکەدا، وێڕای پێشوازی کردن لە پێشنیارەکانی  سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران لە ئاراستە باشترکردنی بارستایی بازرگانیی نێوان دوو وڵات و شاندەکەی ھاوڕێی پێی داگرت: مەسقەت ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ بە مەبەستی پێکھێنان و پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا.

ھەردووک لا ھەروەھا لە بارەی چۆنیەتیی بەکارھێنانی ڕێکارو ئامێری پێویست بۆ  پەرە پێ دانی ھاوکاریی یازرگانی و بانکی بیروڕایان گۆڕیەوە.

 سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران بەرلەوە لەگەڵ «سەیید بەدرەددین بن حەممەد» وەزیری کاروباری دەرەوەی عوممان دیدارووتوێژی کرد.

سەرپەیڤ