شوبات 24, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری گەڕانەوەی سووریایە بۆ کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب، بۆ وەدی ھاتنی ڕێکخستن و ھاواھەنگیی عەرەبی، پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی گەشتەکەی بۆ «ڕیاز»ی عەرەبستان لەگەڵ «نایف حوجرەف» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، دیدارو وتووێژی کرد.

«فۆئاد حسەین» وێڕای ئاماژە کردن بە دانیشتنەکانی ئەم دواییەی کۆمکاری عەرەب و پێویستیی کاراکرانی میکانیزمی ھەنگاوی عەرەبی، گەڕانەوەی سووریای بۆ ئەم کۆمکارە بە پێویست زانی و وتی: سیاسەتی دەرەوەی عێراق لە سەربنەمای دامەزراندنی پەیوەندیی سازندەو ھاوسەنگ بە مەبەستی چارەسەریی تەواوی گرفتەکانە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئاسایشتی وڵاتەکەی کاریگەریی ئەرێنیی لە سەر ئاسایشتی کەنداوی فارس دەبێت، بەم پێیە وەدی ھاتنی ھاوکاری لە بواری جۆربەجۆردا پێویستە.

«حۆجرەف»یش لە دیدارەکەدا لە سەر داکۆکیی ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداوی فارس لە دەستەڵاتی عێراق، سەقام و یەکگرتوویی خاکەکەی و ھەروەھا خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

سەرپەیڤ