ئادار 01, 2021 18:21 Asia/Tehran
  • ھێرشی  لەشکەریانی زایۆنیست بۆسەر لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن

لەشکەریانی زایۆنیست ھەروا درێژە ئەدەن بە ھەنگاوی دژبەرانەی خۆیان لە دژی فەلەستینیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم ، لەشکەریانی زایۆنیست ئەمڕۆ دوشەممە بە پەلامار بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، لە گەڵ فەلەستینیەکان لێکیاندا و بەرەو ئەوان گوللە و گازی فرمێسکھێنیان ھاویشت . 

لەشکەریانی زایۆنیست لەم تێکھەڵچوونانەدا ، 19 کەس لە شارومەندانی فەلەستینیان گرت . 

ماوەیەک لەمەوبەر کومیتەی راگەیشتن بە کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەک دا جەختی کردەوە ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە مانگی ژانیڤەری دا 456 شارومەندی فەلەستینیان لە سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان گرتووە . 

سەرپەیڤ