ئادار 03, 2021 03:30 Asia/Tehran
  • سووتاندنی کلیسایەک لە قودسی داگیرکراو لە لایەن شارۆچکەنشینە زایونییەکانەوە

کۆمەڵێک لە شارۆچکەنشینە زایونییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە بەشی ڕۆژئاوای شاری قودسی داگیرکراو کلیسایەکیان سووتاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «ئەلعەرەبیی جدید»، ئەم ئاگردانە بووەتە ھۆی ئەوەی کە دەرکەی دەرەوەی ئەم کلیسایە زیانی وێ بکەوێت.

سەرچاوە خۆجێیەکان بەم ڕۆژنامەیەیان وتووە، ڕاھیبەیەکی کلیساکە توانیویەتی ئاگرەکە دامرکێنێتەوەو نەیھێڵاوە ھیچ زیانێکی مرۆڤیی لێ بکەوێتەوە.

ئەم کلیسایە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، بیەردەوام کەتبووە بەر ھێرش و دەست درێژکاریی زایونییەک ، بە جۆرێک کە کامێراکانی دەرکەی کلیساکەشی تێکشکاند بوو.

بەرپرسانی زایونی ئەو کەسەیان قۆڵبەست کردو کەچی ھێندەی نەخایاند کە ئازادیان کرد.

زایونییەکی دیکەش شەش مانگ لەمەوبەر ئاگری بە کلیسای «ئەلجیسمانیە»وە نابوو، بەڵام پاسەوانەکانی ئەم کلیسایە توانی بوویان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

جیا لە سووتاندنی کلیساکان، زایونییەکان چەندین کەس لە ڕاھیبە مەسیحییەکانیشیان خستبووە بەر لێدان و تێسرەواندن و لە سەر دیواری کلیساو دەیرەکانی شاری قودس دروشمی کرێتیان دژی حەزەتی عیسای مەسیح(ع) نووسی بوو.

سەرپەیڤ