ئادار 05, 2021 07:34 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق لە سەر گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا جارێکی تر خوازیاری گەڕاندنەوەی کورسییەکەی سووریایە لە کۆمکاری عەرەب دا بۆ نوێنەری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «ئەحمەد بەرواری» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە سەدوپەنجاھەمین کۆبوونەوەی کۆتایی کۆمکاری عەرەب لە سەر پێویستیی ھلوکاری لەگەڵ سووریا بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دواییەدا لە سەر گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب بە مەبەستی وەدی ھاتنی بنەمای پێشکەوتن لە بواری ھەوڵ و ڕێکخستنی عەرەبی پێی داگرت بوو.

بەم پێیەش «بەرواری» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە دانیشتنەکەی کۆمکاری عەرەب دا جەختی لەوە کردبووەوە کە، بەغدا لە خەباتی دژی تیرۆریزم و تەفروتوناکردنی، ئەزمونی باشی ھەیە و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی خوازیاری کەڵک وەرگرتن لەم ئەزمونە گرینگەی عێراق و ھاوکاری کردن لەمەڕ گۆڕینەوەی زانیاری لە ئاراستەی لەنێو بردنی تیرۆریزم دان.

سەرپەیڤ